بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە بۆ دەستخستنی ئاگربڕ لە سووریا، ئامادەن ناوچەی سڤیل لە کۆبانێ پێک بهێنن و هێزە ئەمنییەکانی ژێر چاوەدێری ئەمریکا لەوێ جێگیر بکەن و ئەو هەوڵە بۆ چارەسەری نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەر کردنی سەقامگیری لە ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.
لە تویتەکەی مەزڵۆم کۆبانێ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاو بووەتەوە هاتووە: بۆ جەخت لەسەر بەڵێنی نەگۆڕی ئێمە بۆ گەییشتن بە ئاگربڕی گشتی لە سەرتاسەری سووریا، ئامادەیی خۆمان بۆ پێشنیاری پێکهێنانی ناوچەیەکی سڤیل لە کۆبانێ و جێگیر کردنی دووبارە هێزە ئەمنییەکانی ژێر چاوەدێری ئەمریکا ڕادەگەیێنین. ئەو داهێنانە بە مەبەستی چارەسەری نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەر کردنی سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەکەیە.
Your Comment